ئه‌ڵمانیا به هیوایه مۆسكۆ رۆڵی هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا
وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، داوا له‌روسیا ده‌كات كاریگه‌ری هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا‌و ئۆكرانیادا.
هیكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: پێویسته روسیا به‌شداریی كارا‌و هه‌نگاوی جدی بنێت له ره‌وینه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ردوو قه‌یرانی ئۆكرانیا‌و سوریا.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه، ئه‌و لێدوانه‌ی هیكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، كه سه‌ر به‌سۆسیال دیموكراته‌كانه‌و حیزبه‌كه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكرات مه‌سیحی ده‌سه‌ڵاتداره، پێچه‌وانه‌ی لێدوان‌و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌نجێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیایه له تۆمه‌تباركردنی روسیا به‌تێوه‌گلانی له هه‌ردوو قه‌یرانی سوریا‌و ئۆكرانیا‌و پشتیوانیكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌به‌رده‌وامبو‌ونی سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌سه‌ر مۆسكۆدا.
خوێندراوەتەوە100