عێراق‌و ئێران‌و روسیا‌و سوریا هه‌ماهه‌نگیه سه‌ربازیه‌كانیان په‌ره‌پێده‌ده‌ن
به‌غدا؛ به‌رپرسانی سه‌ربازیی‌و ئه‌منیی هه‌ر چوار وڵات كۆبو‌ونه‌وه
به‌رپرسانی سه‌ربازیی عیراق‌و ئێران‌و روسیا‌و سوریا به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی‌و رو‌وبه‌ڕو‌وبو‌ونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه كۆبونه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران رایگه‌یاند: كۆبو‌ونه‌وه‌كه له‌سه‌نته‌ری زانیاریی ئه‌منی هه‌ر چوار وڵات له به‌غدا بو‌وه‌و به‌رپرسانی سه‌ربازیی‌و ئه‌منیی به‌شداریان تیادا كردووه.
راشیگه‌یاند: له‌كۆبو‌ونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاریی زیاتری ئه‌منیی‌و سه‌ربازیی كراوه‌ته‌وه له‌ر‌ووبه‌ڕو‌وبو‌ونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش‌و گروپه تیرۆریستیه‌كان له عێراق، هاوكات زانیارییه ئه‌منی‌و سه‌ربازیه‌كانیان ئاڵوگۆڕكرد‌ووه‌و په‌ره‌پێدان‌و به‌هێزكردنی لیژنه چوار قۆڵیه‌كه‌شیان به‌گرنگ زانیوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراق كردیانه سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی داعش له ناو سوریادا، به هه‌ماهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق بووه.
خوێندراوەتەوە100