ئێران هۆشداریی ده‌دات له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم
جه‌واد زه‌ریف: ئێران هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی نادات
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداریی ده‌دات له ده‌ستپێكردنه‌وه به‌پیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه بێت له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌نیویۆرك، به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: له رێككه‌وتنه ئهتۆمیهكهدا ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی جێبه‌جێی نه‌كردووه‌و زیاتری ده‌وێت له ئێران، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره، چونكه له‌هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ واشنتۆن، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ره‌كانی زیاتر ببه‌خشن.
راشیگه‌یاند: ئێران هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی نادات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پاشگه‌ز بێته‌وه له‌رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی 2015 له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وا چه‌ند رێوشوێنێك دهگرنهبهرو به به‌رفراوانی ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم.
خوێندراوەتەوە97