جیهان

توركیا؛ 11 هێنده‌ی‌ ژماره‌ی‌ ده‌نگده‌ران كارتی‌ ده‌نگده‌ر چاپكراون

توركیا؛ 550 ملیۆن كارتی‌ ده‌نگده‌ر چاپكراون
توركیا؛ ته‌نها 56 ملیۆن كه‌س مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌ 
توركیا؛ هێنده‌ی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ هه‌موو ئه‌وروپا كارتی‌ ده‌نگده‌ر چاپكراوه‌


ژماره‌ی‌ چاپكراوی‌ كارتی‌ ده‌نگده‌ران, بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی‌ توركیا, 11 هێنده‌ی‌ ژماره‌ی‌ ده‌نگده‌رانی‌ ئه‌و وڵاته‌یه‌ ‌و هاوتای‌ ژماره‌ی‌ هه‌موو دانیشتوانی‌ ئه‌وروپایه‌, له‌كاتێكدا ته‌نها 56 ملیۆن كه‌س مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌..

هاكان جاندوران, سه‌رۆكی‌ سه‌ندیكای‌ پارێزه‌رانی‌ ئه‌نكه‌ره‌ی‌ پایته‌ختی‌ توركیا, له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ كه‌ناڵی‌ دۆیچه‌ ڤێله‌ی‌ ئه‌ڵمانیدا ڕایگه‌یاند: له‌ ئێستادا كه‌وتونه‌ته‌ كاركردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ دڵنیایی هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ ‌و سندوقی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ توركیا, كه‌ له‌ ژێرباری‌ نائاساییدا ئه‌نجام ده‌درێت ‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 109 هه‌زار پارێزه‌ر له‌ قوتابخانه‌كاندا چاودێری‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان ده‌بن..

وتیشی‌: هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ توركیا 80 ملیۆن كه‌سه‌ ‌و ته‌نها 56 ملیۆن هاوڵاتی‌ مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌, به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌ 550 ملیۆن كارتی‌ ده‌نگده‌ران بۆ ده‌نگدانه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ چاپكراوه‌ كه‌ گومانه‌كه‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات..

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: ئه‌و كارتانه‌ی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی‌ توركیا چاپكراون 11 هێنده‌ی‌ ژماره‌ی‌ ده‌نگده‌رانی‌ وڵاته‌كه‌ن ‌و هاوتای‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی‌ ئه‌وروپایه‌..

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە95