روحانی: ئێران ئاماده‌ی هه‌ر بڕیارێكی ئه‌مریكایه له‌باره‌ی رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌وه
بڕیاره مانگی داهاتوو تره‌مپ بڕیار بدات له‌باره‌ی رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌وه
سه‌رۆكی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه بۆ هه‌ر بڕیارێكی چاوه‌ڕوانكراوی واشنتۆن له‌باره‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌وه.
له‌وته‌یه‌كی له‌ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی وڵاته‌كه‌یه‌وه حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند, ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مریكا هه‌ر بڕیارێك بدات له‌باره‌ی كشانه‌وه‌و پاشگه‌زبونه‌وه له‌رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران, ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ هه‌ر بڕیار‌و ئه‌گه‌رێك, وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی كه مانگی داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌یدات له‌باره‌ی رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك.
خوێندراوەتەوە91