جیهان

ئەمریكا و كۆریای باشور و ژاپۆن ستایشی پیۆنگ یانگ دەكەن


ترەمپ: راگرتنی تاقیكردنەوە ئەتۆمیەكان هەواڵێكی زۆر باشە 
شینزۆ ئابی: پێویستە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی داماڵینی چەكی ئەتۆمیی  
كۆریای باشور: ئەو بڕیارەی پیۆنگ یانگ پێشكەوتنێكی باشە 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن و سەرۆكایەتیی كۆریای باشور, ستایشی بڕیاری راگرتنی تاقیكردنەوە ئەتۆمیی و موشەكیەكان دەكەن لەلایەن كۆریای باكورەوە. 

ترەمپ لەتویتێكدا نوسیوێتی كۆریای باكور رەزامەندیی پیشانداوە لەسەر راگرتنی سەرجەم تاقیكردنەوە ئەتۆمیەكانی و داخستنی ناوەندی سەرەكیی تاقیكردنەوەكان, ئەوەش هەواڵێكی زۆر باشە بۆ كۆریای باكور و جیهان, هەنگاوێكی گەورەشە, بەر لەكۆبونەوە باڵاكەمان.  وەك ئاماژەیەك بۆ دیدارە چاوەڕوانكراوەكەی لەگەڵ كیم جۆنگ ئونی سەرۆكی كۆریای باكور.

شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆنیش وێڕای ستایشی ئەو بڕیارەی پیۆنگ یانگ, بە هەنگاوێكی باشی وەسفكردووە, بەڵام ئاماژەی بەوەداوە كەپێویستە كاریگەریی هەبێت لەسەر داماڵینی چەكی ئەتۆمیی. 

سەرۆكایەتیی كۆریای باشوریش ئەو بڕیارەی پیۆنگ یانگی بەپێشكەوتن وەسفكردوە بۆ داماڵینی نیمچە دورگەی كۆریا لەچەكی ئەتۆمیی. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە119