جیهان

كۆریای باكور تاقیكردنەوە ئەتۆمی و موشەكییەكانی ڕادەگرێت

كیم جۆن ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكور ڕاگرتنی سەرجەم تاقیكردنەوە ئەتۆمی وموشەكیەكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی رەسمی كۆریای باكور بڵاویكردەوە، حكومەتی كۆریای باكور لە ڕۆژی 21ی نیسانەوە سەرجەم تاقیكردنەوە ئەتۆمی‌و موشەكی بالیستیەكانی ڕادەگرێت.

بەگوێرەی ئاژانسەكە، كۆریای باكور ئەو ناوچەیە بەتەواوی دادەخات كە پێشترتاقیكردنەوە ئەتۆمی و موشەكیەكانی تێدا ئەنجام دەدرا، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ پابەند بوون بە بڕیاری كۆتایی هێنان بەو جۆرە تاقیكردنەوانە.

بریِارەكەی حكومەتی كۆریای باكور لە میانی كۆبونەوەی ئەندامانی لیژنەی مەركەزی حزبی كرێكارانی دەسەڵاتداردا درا كە ئێوارەی ڕۆژی هەینی بەڕێوەچوو.

ئەو بریارەی حكومەتی كۆریای باكور لەكاتێكدایە پەیوەندیەكانی نێوان ئەو وڵاتە لەگەڵ كۆریای باشورو ئەمریكا بەرەو پێشچونی بەخۆوە دیوە بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا كیم جۆن ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكور بەجیا لەگەڵ سەرۆكی  ئەمریكاو سەرۆكی كۆریای باشوردا كۆببێتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە86