جیهان

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: روسیا ئاستەنگ لەبەردەم پشكنەرە نێودەوڵەتییەكان لەسوریا دروستدەكات

جان ئێف لۆدریان: تا ئێستا پشكنەرە نێودەوڵەتیەكان رێگەیان پێنەدراوە بچنە ناو دوماوە

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕوسیا بە ئاستەنگ دروستكردن لەبەردەم لێكۆڵەرانی سەر بەرێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی لە سوریا تۆمەتباردەكات.

جان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، روسیا ئاستەنگ لەبەردەم رۆیشتنی پشكنەرانی سەربە ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی بۆ شارۆچكەی دوما دروست دەكات.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەوەشی راگەیاندوە، تا ئێستا پشكنەرە نێودەوڵەتیەكان مۆڵەتی چونە ناو شارۆچكەی دومایان پێنەدراوە

لۆدریان باسی لەوەشكردوە، ئەو ڕێگریە بە ئامانجی شاردنەوەی بەڵگەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە شارۆچكەی دوما.

داواشیكرد رێگەبدرێت لێكۆڵەرە نێودەوڵەتیەكان  بچنە ئەو ناوچەیە كە چەكی كیمیایی تێدا بەكارهێناوە .

هەفتەی رابردوو لیكۆلەرانی ڕێكخراوی قەدەغكردنی چەكی كیمیایی گەیشتنە سوریا بۆ لێكۆلینەوە لەبەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە شارۆچكەی دوما


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە82