جیهان

ڕۆژنامەی تایمز بابەتێكی شیكاریی لەبارەی ململانێی ئیسرائیل‌ و ئێران بڵاودەكاتەوە

تایمز: ململانێی نهێنی ئیسرائیل ‌و ئێران ئێستا كراوەو ئاشكرایە 
تایمز: جەنگی سوریا پێكهاتەی رۆژهەڵاتی ناوڕاست دادەڕێژێتەوە 

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بابەتێكی شیكاریی لەبارەی ململانێی ئیسرائیل ‌و ئێران بڵاوكردوەتەوەو ئاماژە بەوە دەكات كەململانێ و ركابەریی نهێنی نێوان ئیسرائیل ‌و ئێران ئێستا كراوەو ئاشكرایە. 

رۆجەر بۆیز نوسەری بابەتەكە لەبارەی جەنگی سوریاو بارودۆخی قەیراناوی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست, نوسیوێتی ململانێی ركابەرەكان, رۆژهەڵاتی ناوڕاست بەرەو جەنگێكی دیكە دەبات لەنێوان ئێران و ئیسرائیل كە بەجەنگ و ململانێی زلهێزەكانی ناویبردوە, دەشڵێت ناكرێت پێشبینی بۆ كۆتایی ئەو جەنگە بكرێت.  

نوسەر ئاماژەی بەوەداوە ئەو جەنگەی لەسوریا دەگوزەرێت و 30 مانگی خایاندوە, ماوەكەی زیاترە لەجەنگی دووەمی جیهانیی و هێشتا بەردەوامیشە, پێكهاتەی رۆژهەڵاتی ناوڕاست دادەڕێژێتەوە. 
ئەو نوسەرەی رۆژنامەی تایمز ئاماژەی بەوەشداوە لەجەنگی سوریادا چەندین جۆر چەكی پێشكەوتوو   تاقیكراوەتەوە.   


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە102