لاڤرۆڤ: تره‌مپ داوای له پۆتن كردووه سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند: "سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی داوای له ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی روسیا كردووه سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات".
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی روسیا ئه‌نجامداوه‌و داوای لێكردووه سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات.
لاڤرۆڤ وتیشی، "تره‌مپ مانگی رابردوو دوو جار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتن ئه‌نجامداوه‌و بانگهێشتی پوتنی كردووه بۆ ئه‌مه‌ریكا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مۆسكۆش چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات دۆناڵد تره‌مپ بانگهێشته‌كه به فه‌ڕمی بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌وه‌شی وتووه، "سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونیه‌كه وتوویه‌تی دڵخۆش ده‌بێت به بینینی پوتن له كۆشكی سپی‌و هه‌روه‌ها دڵخۆشیش ده‌بێت دواتر ئه‌و سه‌ردانی روسیا بكات".
خوێندراوەتەوە106