جیهان

ئه‌مریكا؛ واشنتۆن هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ توركیاوه‌ راگه‌یاند

ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا: هه‌ڵبژاردنی‌ ئازاد له‌ دۆخی‌ نائاسایدا ناكرێت
ئه‌مه‌ریكا؛ جێی‌ پرسیار‌و نیگه‌رانیه‌ توركیا له‌ دۆخی‌ نائاسایدا باس له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئازاد ده‌كات


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی توركیاوه‌ هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا كرد‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دۆخی نائاساییدا هه‌ڵبژاردنی ئازاد ناكرێت.

هیزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیاوه‌ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكای ئاشكراكرد‌و وتی‌، له‌ وڵاتێكدا كه‌ به‌ به‌رده‌وامی دۆخی نائاسایی راده‌گه‌یه‌ندرێت، سه‌خته‌ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و یه‌كسان‌و روون ئه‌نجام بدرێت.

ناوێرت راشیگه‌یاند: جێی پرسیارو نیگه‌رانیه‌، كه‌ حكومه‌تی توركیا له‌ دۆخی نائاسییدا باس له‌ هه‌ڵبژاردنی ئازاد ده‌كات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە145