وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا: ڤلادیمێر پوتن ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆببێته‌وه
سێرگی لاڤرۆڤ: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر سوریا هێڵی سوریان نه‌به‌زاند‌ووه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاماده‌یی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بۆكۆبو‌ونه‌وه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا راده‌گه‌یه‌نێت‌و دوپاتی ده‌كاته‌وه هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا هێڵی سوری روسیای نه‌به‌زاند‌ووه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤۆستی، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند: ڤلادیمێر پوتن ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆببێـه‌وه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سوریا.
راشیگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ چه‌ند جارێك له رێگه‌ی لێدوانه‌كانی‌و تویته‌كانیه‌وه رایگه‌یاند‌ووه كه ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له گه‌ڵ روسیا هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به هێرشه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا بۆ سه‌رسوریا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا راشیگه‌یاند: پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه ئه‌مریكامان ئاگاداركرده‌وه له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌به‌لای روسیاوه هێڵی سورن.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، هێرشه‌كه ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌به‌زاند كه‌به‌لای روسیاوه هێڵی سورن.
خوێندراوەتەوە92