جیهان

خامنه‌یی‌: ئێران له‌ناوه‌ڕاستی‌ جه‌نگێكی‌ گه‌وره‌دایه‌

خامنه‌یی‌ داوای‌ گرتنه‌به‌ری‌ پلانی‌ هێرشبه‌رانه‌ ده‌كات دژی‌ دوژمنانی‌ ئێران 

عه‌لی‌ خامنه‌یی‌ رابه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران، داوای‌ گرتنه‌به‌رو پلانی‌ هێرشبه‌رانه‌ له‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌كات بۆ رو‌وبه‌ڕ‌ووبو‌ونه‌وه‌ی‌ دوژمنانی‌ ئێران. 

عه‌لی‌ خامنه‌یی‌ له‌ دیداری‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ ئاسایشی‌ ئێران‌و به‌رپرسانی‌ باڵای‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌، ته‌ئكیدی‌ له‌ پێویستی‌ ئاماده‌كاری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌، له‌ر‌ووبه‌ڕ‌ووبو‌ونه‌وه‌ی‌ شه‌ڕی‌ هه‌واڵگریدا.

وتیشی‌، ئێران له‌ناوه‌ڕاستی‌ جه‌نگێكی‌ گه‌وره‌و ئاڵۆزدایه‌و یه‌كێكه‌ له‌ به‌ره‌كانی‌ ئه‌و جه‌نگه‌، به‌رامبه‌ره‌كانیشی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ گه‌وره‌و به‌هێزی‌ دوژمنانه‌.  

خامنه‌یی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، پێویسته‌ هۆشیارانه‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ ئێران مامه‌ڵه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری‌ دزه‌كردن‌و پیلانی‌ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی‌ وڵاتانی‌ دوژمنی‌ ئێران، هاوكات ستایشی‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كردووه‌ به‌تایبه‌تیی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگریی‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە139