تره‌مپ: چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو چاوم به كیم جۆنگ ئون ده‌كه‌وێت
تره‌مپ: تاوتوێی چه‌كداماڵینی نیمچه دورگه‌ی كۆریا ده‌كه‌ین له‌چه‌كی ئه‌تۆم
تره‌مپ: تاوتوێی چه‌كداماڵینی نیمچه دورگه‌ی كۆریا ده‌كه‌ین له‌چه‌كی ئه‌تۆم
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو چاوی ده‌كه‌وێت به كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریا باكور و تاوتوێی چه‌كداماڵینی نیمچه دورگه‌ی كۆریا ده‌كه‌ن له‌چه‌كی ئه‌تۆمیی.
له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن له‌فلۆریدا دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون ده‌ره‌نجامی باشی نه‌بێت بۆ ئه‌مریكا، ئه‌وا له‌گه‌ڵی كۆنابنه‌وه، وتیشی، پێویسته چه‌كی ئه‌تۆمیی له‌كۆریا باكور و هه‌موو جیهان له‌ناوببرێت.
تره‌مپ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ئه‌و دیداره‌ن له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئونی سه‌رۆكی كۆریای باكور و به‌هیوان سه‌ركه‌وتوو بێت، راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ رێكبكه‌ون، ئه‌وا ده‌بێته مه‌زنترین رێكه‌وتن له‌جیهانداو مه‌ترسیه‌كانی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی كۆریای باكور ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
خوێندراوەتەوە339