جیهان

ماتیس: سوریا به‌رپرسیاره‌ له‌دواكه‌وتنی‌ پشكنه‌ران بۆ دوما

ماتیس: دیمه‌شق ده‌یه‌وێت به‌ڵگه‌كان بشارێته‌وه‌ ‌

 جه‌یمس ماتیس وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا حكومه‌تی‌ سوریا به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌دواكه‌وتنی‌ گه‌یشتنی‌ پشكنه‌رانی‌ ڕێكخراوی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ بۆ شارۆچكه‌ی‌ دوما. 


جه‌یمس ماتیس له‌سه‌ره‌تا كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هاوتا قه‌ته‌رییه‌كه‌ی‌ رایگه‌یاند، ئه‌وان باش هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ پشكنه‌ران ده‌زانن كه‌ ڕژێمی‌ ئه‌سه‌د سه‌پاندوێتی‌ به‌سه‌ر ئه‌و وه‌فده‌دا.
هه‌روه‌ها  وتیشی‌، زۆر دڵنیان له‌و شێوازو ڕێوشوێنانه‌ی‌ كه‌ پێشتر حكومه‌تی‌ سوریا كاری له‌سه‌ر كردووه‌و هه‌وڵیداوه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌كردویانه‌ له‌به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی.  


وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌وا پێیان وایه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت دواخستنی‌ گه‌یشتنی‌ پشكنه‌ران بۆ شارۆچكه‌ی‌ دوما، بقۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌و ناوچه‌یه‌ بشارێته‌وه‌. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە151