توركیا؛ باری نائاسایی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه درێژكرایه‌وه
وه‌زیری به‌رگری توركیا: گروپێكی سێ هه‌زار كه‌سیمان له‌نێو سوپادا ئاشكرا كردووه
وه‌زیری به‌رگری توركیا: گروپێكی سێ هه‌زار كه‌سیمان له‌نێو سوپادا ئاشكرا كردووه
په‌رله‌مانی توركیا باری نائاسایی وڵاته‌كه‌ی بۆ سێ مانگی تر درێژ كرده‌وه، وه‌زیری به‌رگریش ڕایگه‌یاند، به‌مزووانه گروپێكی سێ هه‌زار كه‌سی له‌ڕیزه‌كانی سوپا دوور ده‌خه‌نه‌وه.
په‌رله‌مانی توركیا پێشنیاری سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی توركیای له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی تر په‌سه‌ند كرد، پێشنیاره‌كه‌ش له چوارچێوه‌ی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت هات كه دوێنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ڕاگه‌یه‌نرا.
لای خۆیه‌وه نوره‌دین جانكلی وه‌زیری به‌رگری توركیا، ڕایگه‌یاند: گروپێكی سێ هه‌زار كه‌سییان له‌نێو سوپادا ئاشكرا كردووه كه سه‌ر به‌ڕێكخراوی فه‌تحوڵا گویله‌نن و به‌م نزیكانه دوور ده‌خرێنه‌وه.
جانكیلی وتیشی: ڕاسپارده‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كردووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه، ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كرده‌وه: پێكهاته‌ی ڕه‌وتی خزمه‌ت كه سه‌ر به‌فه‌تحوڵا گویله‌نه له توركیا بوونی ماوه‌وه‌و له پێنج بازنه پێكهاتووه.
خوێندراوەتەوە136