ئاواره‌كانی سوریا له لوبنانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ وحاڵیان
نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی سوری له لوبنان ده‌ژین
نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی سوری له لوبنان ده‌ژین
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته لوبنان زۆر له په‌نابه‌رانی سوری نه‌كات كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان
به‌سه‌دان ئاواره‌ی سوری كه به‌هۆی شه‌ڕو ماڵوێرانیه‌وه په‌نایان بۆ لوبنان بردبوو, ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی وێرانه له‌وڵاته‌كه‌یان.
له‌یه‌كه‌م كارواندا، 500 كه‌س كه‌ژن و منداڵ و به‌ته‌مه‌نیان تیادایه له‌ناوچه‌ی شه‌بعای باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنانه‌وه به‌پاس گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌ی به‌یت جنی باشوری ڕۆژئاوای شاری دیمه‌شق, كه به‌م دواییانه سوپای سوریا كۆنترۆڵی كردوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نن، له‌ئێستادا ئامۆژگاریی ئاواره‌كانی سوریا ناكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه مه‌ترسیی شه‌ڕو كوشتار هێشتا هه‌یه‌و زۆربه‌ی ناوچه‌كانیش وێران بوون, هه‌ر بۆیه شوێنی نیشته‌جێبونیان تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه.
به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت لوبنان و ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاواره‌كانی سوریا په‌نایان بۆ بردوون, زۆریان لێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سوریا.
به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نزیكه‌ی ملیۆنێك ئاواره‌ی سوری له‌لوبنان ده‌ژین.
خوێندراوەتەوە201