حكومه‌تی توركیا هاووڵاتییه‌كی تری ئه‌ڵمانیای ده‌ستگیركرد
عادل ده‌میرجیی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، هاووڵاتی توركی - ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستگیركراوه
حكومه‌تی توركیا كه‌سێكی ده‌ستگیركردووه، كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانییه‌و به‌پێی میدیاكانی ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه قه‌یرانێكی نوێ له نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌رلیندا دروست بكات.
ئاژانسی دۆیچه‌ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، عادل ده‌میرجیی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، هاووڵاتی توركی - ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستگیركراوه.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌وه، قه‌یرانێكی نوێ له نێوان توركیا و ئه‌ڵمانیادا رووبدات.
به‌پێی به‌شێك له میدیاكان ده‌میرجی، چالاكوانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و، پۆلیس به ده‌موچاو داپۆشراوی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و بردویان بۆ شوێنَكی نادیار.
یه‌كێتیی رۆژنامه‌نووسانی ئه‌ڵمانیاش بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌میرجی په‌یامنێری چه‌ند میدیایه‌كی ئه‌ڵمانیا بووه و ده‌بێت به خێرایی ئازاد بكرێت.
پێشتر توركیا رۆژنامه‌نووسێكی تری ئه‌ڵمانیی ده‌ستگیركردبوو و و ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك قه‌یرانی له په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رلین و ئه‌نقه‌ره‌ی ئاڵۆزكردبوو.
خوێندراوەتەوە490