ئیسته‌نبوڵ؛ ته‌رمی وه‌زیری پێشووتری به‌رگریی توركیا دۆزرایه‌وه
به سه‌ر بڕاوی له ناوچه‌ی سیركه‌جیی ئیسته‌نبول دۆزراوه‌ته‌وه
محه‌مه‌د ئه‌رجان ڤورال هان، وه‌زیری پێشووتری به‌رگریی توركیا له ئیسته‌نبول كوژرا و كه‌سێكیش به‌تۆمه‌تی كوشتنه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، ته‌رمی محه‌مه‌د ئه‌رجان ڤورال هان وه‌زیری پێشووتری به‌رگریی توركیا به سه‌ر بڕاوی له ناوچه‌ی سیركه‌جیی ئیسته‌نبول دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پۆلیس كه‌سێكی به ناوی یوكسه‌ل قه‌ره بابا له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌رجان ڤورال هان ده‌ستگیركردووه و بۆ لێكۆڵینه‌وه بردویانه بۆ به‌شی تاوانه‌كانی ئاسایشی ئیسته‌نبول.
هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی وه‌زیره‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی دارایی و قه‌رز ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێشتریش ئه‌و وه‌زیره له‌سه‌ر چه‌ند دۆسییه‌كه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرابوو.
ڤورال هان خه‌ڵكی مه‌له‌تییه و له‌سه‌ر حزبی دایكی نیشتمان بووه‌ته په‌رله‌مانتار و، دواتر له سه‌رده‌می قۆناغی دووه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانیی تورگوت ئۆزالدا وه‌زیری به‌رگریی توركیا بووه.
خوێندراوەتەوە4657