ئوسترالیا ڕاكێشانی دایك و باوك له‌سه‌ر كۆچبه‌ران قورس ده‌كات
خێزانێك پێكه‌وه ده‌بێت بڕی 115 هه‌زار دۆلار و 475 دۆلاری ئوسترالی‌یان ده‌ستبكه‌وێت
حكومه‌تی ئوسترالیا به‌رده‌وامه له گۆڕینی سیاسه‌تی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران و له دواهه‌مین گۆڕانكاریداو به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی SBS ئوسترالیی، حكومه‌تی ئوسترالیا بڕی ئه‌و پاره‌یه زیاد ده‌كات ده‌بێت هه‌ر كۆچبه‌رێك ده‌ستی بكه‌وێـت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سپۆنسه‌ری دایك و باوكی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بانگێشنی مانه‌وه‌یان بكات بۆ ئوسترالیا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه، خێزانێك پێكه‌وه ده‌بێت بڕی 115 هه‌زار دۆلار و 475 دۆلاری ئوسترالی‌یان ده‌ستبكه‌وێت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت مامه‌ڵه‌ی بانگێشكردن و مانه‌وه بۆ دایك و باوكیان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پێشتر ته‌نها پێویستی به 45 هه‌زار و 185 دۆلار بوو.
بۆ كه‌سێكی سه‌ڵتیش، پێویسته ئه‌و كه‌سه 86 هه‌زار و 606 دۆلاری ده‌ستبكه‌وێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سپۆنسه‌ری ڕاكێشانی دایك و باوكی بكات بۆ ئوسترالیا.
هه‌رچه‌نده پلانه‌كه‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا به‌مه‌به‌ستی زامنكردنی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه بتوانن پشتگیری دارایی بۆ دایك و باوكیان له‌و وولاَته دابین بكه‌ن، به‌لاَم بڕیاره‌كه بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به گووته‌ی به‌رپرسێكی یه‌كێك له‌و رێكخراوانه‌ش زیادكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه به واتای ئه‌وه دێت كه ژماره‌یه‌كی كه‌متری خێزانه‌كان ده‌توانن پێكه‌وه له ئوسترالیا یه‌كبگرنه‌وه.
خوێندراوەتەوە1099