ئه‌ردۆغان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی و په‌رله‌مانیی راگه‌یاند
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له24ی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی و په‌رله‌مانی بۆ ساڵ و نیوێك پێشخست و بڕیاره ڕۆژی 24ی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌بچێت.
دوای دیداری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی میللیی نه‌ته‌وه‌په‌رست، ئه‌ردۆغان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ئه‌نكه‌ره ئه‌و بڕیاره‌ی راگه‌یاند.
دوێنێ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی داوای له‌حكومه‌ت كرد چاوه‌ڕوانی ڕۆژی سێی مانگی تشرینی دووه‌می 2019 نه‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی و په‌رله‌مانیی.
چاودێران پێیان وایه ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی و په‌رله‌مانیی توركیا، خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت له‌مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا، چونكه سه‌رۆكی وڵات ده‌سه‌ڵاتی زیاتر وه‌رده‌گرێت.
پارتی میللیی نه‌ته‌وه‌په‌رست به‌سه‌رۆكایه‌تیی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی یه‌كێك بوو له‌ڕكابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی ئه‌ردۆغان و سیاسه‌ته‌كانی، به‌ڵام له‌دوای كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی ته‌موزی 2016وه، بونه‌ته هاوپه‌یمان.
خوێندراوەتەوە404