سوریا؛ ناردنی تیمی پشكنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شارۆچكه‌ی دوما دواخرا
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڕیاریدا، ناردنی تیمی پشكنه‌رانی سه‌ر به رێكخراوی قه‌ده‌غه كردنی چه‌كی كیمیایی بۆ شارۆچكه‌ی دوما دوابخات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتو‌وه‌كان به كه‌ناڵی سكای نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شارۆچكه‌ی دوما ده‌نگی ته‌قه بیستراوه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتو‌وه‌كان بڕیاریداوه ناردنی ئه‌و تیمه دوابخات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد‌ووه، پێناچێت ئه‌مڕۆ پشكنه‌رانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی سه‌ردانی شارۆچكه‌ی دوما بكه‌ن.
به مه‌به‌ستی لێكۆلێنه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ تیمێكی پشكنه‌رانی سه‌ر به رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی سه‌ردانی شارۆچكه‌ی دوما بكه‌ن له ناوچه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات.
پێشتریش به‌شار جه‌عفه‌ری، نوێنه‌ری سوریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتو‌وه‌كان ئاشكرایكردبو‌و، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانی ئه‌و تیمه، تیمێكی ئه‌منی سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كرد‌ووه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ دۆخی ئاسایشی شارۆچكه‌ی دوما كردوه.
خوێندراوەتەوە81