كۆریای باشور ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنی یه‌كجاری له‌گه‌ڵ كۆریای باكور ئیمزا بكات
كۆریای باشور هه‌وڵ ده‌دات ئاگربه‌ستی رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ كۆریای باكور ئیمزا بكات.
به‌رپرسێكی باڵای كۆریای باشور، سه‌باره‌ت به كۆبو‌ونه‌وه چاوه‌ڕانكراوه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو كۆریا به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: به‌پێی یه‌كێك له‌پلانه‌كان ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردوولا بگۆرێن بۆ رێككه‌وتنی ئاشتی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كۆریای باكور له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكاو كۆریای باشور به‌ره‌وپێشووه‌چونی به‌خۆوه دیوه‌و بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، كیم جۆن ئۆن، سه‌رۆكی كۆریای باكور، له‌گه‌ڵ مون جای ئینی، سه‌رۆكی كۆریای باشور كۆببێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆریای باشور ئه‌وه‌شی راگه‌یاندو‌وه: ده‌یانه‌وێت كۆتایی هێنان به گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ببێته ته‌وه‌رێكی كۆبو‌ونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌ردوو كۆریا.
خوێندراوەتەوە120