یه‌كێك له پلانداڕێژه‌رانی هێرشه‌كه‌ی ١١ی سپته‌مبه‌ر له ده‌ستی یه‌په‌گه‌یه
یه‌كێك له پلانداڕێژه‌رانی هێرشه‌كه‌ی ١١ی سپته‌مبه‌ر له ده‌ستی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌یه له رۆژئاوای كوردستان.
محه‌مه‌د حه‌یده‌ر زه‌یماری، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سوری‌و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی، كه یه‌كێك بوو له پلانداڕێژه‌رانی هێرشه‌كه‌ی ١١ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مریكا، ئێستا له یه‌كێك له زیندانه‌كانی خۆرئاوای كوردستانه له ده‌ستی یه‌په‌گه.
زه‌یمار له دوای هێرشه‌كانی ١١ی سپته‌مبه‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیاو ئه‌مریكاوه له شاری فاس له مه‌غریب ده‌ستگیركراو ساڵی ٢٠٠٢ راده‌ستی حكومه‌تی سوریا كرایه‌وه.
میدیاكانی یه‌په‌گه باسیان له‌وه كردووه، زه‌یمار تا ساڵی ٢٠١٣ له زینداندا بووه‌و دواتر ئازاد كراوه‌و چووه‌ته ناو داعشه‌وه، ئێستاش به دیلی كه‌وتووه‌ته ده‌ست شه‌ڕڤانان‌و له زیندانێكی خۆرئاوادایه.
خوێندراوەتەوە175