وه‌زیری به‌رگری ئێران به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا
وه‌زیری به‌رگری ئێران دوو رۆژ له عێراق ده‌مێنێته‌وه
ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران، به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته به‌غداو بڕیاریشه ماوه‌ی دوو رۆژ له عێراق بمێنێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی ئێران، حاته‌می به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته به‌غداو له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د جه‌واد ئه‌مین، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌وه پێشوازی لێكراوه.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق ئه‌میر حاته‌می رایگه‌یاند: ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی گه‌شه‌پێدانی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی‌و سه‌ربازییه ئه‌مینه‌كانی نێوان به‌غداو تارانه.
ئاشكراشیكرد، به‌شێكی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تایبه‌تن به دواین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و ئه‌و گورزه‌ی سه‌ربازییه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو فه‌رنساوه له سوریا وه‌شێنرا.
خوێندراوەتەوە86