باربارا بۆش كۆچی دوایی كرد
باربارا بۆش دایكی جۆرج بوَش سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكاو هاوسه‌ری بۆشی باوك بوو
باربارا بۆش له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1989 بۆ1993 خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا بوو
باربارا بۆش دایكی جۆرج بوَش، سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكاو هاوسه‌ری بوَشی باوك له ته‌مه‌نی ٩٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به‌پێ هه‌والێكی ماڵپه‌ری سی ئێن ئێن، باربارا بۆش ماوه‌یه‌كی زۆره دووچاری نه‌خۆشی بو‌وه، به‌لاَم له چه‌ند رۆژی رابرد‌وودا بڕیاریداوه چیتر چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رنه‌گرێت‌و تا دوا سات له ماڵه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
باربارا بۆش له‌ساڵی1925 له دایك بووه‌و له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1989 بۆ1993 خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا بو‌وه، پێشتریش بۆماوه‌ی 8 ساڵ خانمی دووه‌می ئه‌و ولاَته بو‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كۆشكی سپی هاوخه‌می بۆ خانه‌واده‌ی باربارا بۆش ده‌ربریوه‌و باربارای به خانمێكی دڵسۆز بۆ ئه‌مریكا وه‌سفی كرد‌ووه.
خوێندراوەتەوە116