ئه‌مریكا: به‌هۆی گرگرتنی بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه فرۆكه‌یه‌ك ناچار به‌نیشتنه‌وه ده‌بێت
ئه‌مریكا: به‌هۆی رو‌وداوه‌كه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا‌و حه‌وت كه‌سیتریش برینداربوون
فرۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری ئه‌مریكی، به‌نیازبوو له نیویۆركه‌وه به‌ره‌و داڵاس بڕوات به‌هۆی گڕگرتنی یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانییه‌وه به ناچاری له فرۆكه‌خانه‌ی فیلاده‌لفیا نیشته‌وه.
فرۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر، نزیكه‌ی 150 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو له فرۆكه‌خانه‌ی ساوس وست له شاری لاگاردیا له شاری نیویۆركه‌وه به‌ره‌و داڵاس به‌رێكه‌وت، به‌ڵام به هۆی گڕگرتنی یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانییه‌وه‌و شكانی یه‌كێك له شوشه‌ی په‌رنجه‌ره‌كانییه‌وه به‌هۆی به‌ركه‌وتنێكه‌وه له فرۆكه‌خانه‌ی فیلاده‌لفیا به ناچاری ده‌نیشێته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌سۆشه‌یتدپرێس، به‌هۆی شكانی یه‌كێك له په‌نجه‌ره‌ی فرۆكه‌كه‌وه ژنێك گیان له‌ده‌ست ده‌دات كه دایكی دوومنداڵه‌و خه‌ڵكی نیومه‌كزیكۆیه،حه‌وت كه‌سیتریش بریندارده‌بن.
به‌وته‌ی یه‌كێك له‌سه‌رنشینه‌كانی نێو فرۆكه‌كه دوای شكانی یه‌كێك له‌په‌رنجه‌ره‌ی فرۆكه‌كه به‌هه‌وڵی سه‌رنشینه‌كان توانییان ژنێك رزگار بكه‌ن به‌هۆی راكێشانی هه‌واوه خه‌ریكبوو له‌په‌نجه‌ره‌ی فرۆكه‌كه‌وه بكه‌وێته خواره‌وه.
رێكخراوی فیدراڵی فرۆكه‌وانی ئه‌مریكاش لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی له‌و ر‌ووداوه ده‌ستپێكردووه.
خوێندراوەتەوە81