جیهان

ئه‌مریكا ئاماده‌كاری‌ بۆ ده‌ستپێكردنی‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆریای‌ باكور ده‌كات

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ: به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سی‌ ئای‌ ئه‌ی‌ سه‌ردانی‌ كۆریای‌ باكوری‌ كرد‌ووه‌ 
ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ: مایك پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئۆن كۆبو‌وه‌ته‌وه‌
دۆناڵدتره‌مپ؛ گفتوگۆی راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆریای باكور ده‌ستپێكرد‌ووه‌ 


بۆ ئاماده‌كاری‌ بۆكۆبو‌ونه‌وه‌ چاوڕه‌وانكراوه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاو سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ناوه‌ندی‌ ئه‌مریكا سه‌ردانی‌ كۆریای‌ باكور ده‌كات، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاش ده‌ڵێت: "گفتوگۆی‌ راسته‌خۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ كۆریای‌ باكور ده‌ستیپێكرد‌ووه‌".

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌زاری‌ چه‌ند به‌رپرسێكی‌ ئه‌مریكاوه‌ بڵاویانكرده‌و‌وه‌، مایك پۆمپیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ناوه‌ندی‌ ئه‌مریكا  له‌ماوه‌ی‌ رابرد‌وودا سه‌ردانی‌ كۆریای‌ باكوری‌ كرد‌ووه‌و له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئۆن، سه‌رۆكی‌ ئه‌وڵاته‌ كۆبو‌وه‌ته‌وه‌. 

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ كۆریای‌ باشوره‌وه‌ رێكخراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆكۆبو‌ونه‌وه‌ چاوڕوانكراوه‌كه‌ی‌ نێوان تره‌مپ‌و كیم.

هاوكات دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ میانی‌ پێشوازیكردنی‌ شینزۆ ئابی، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ژاپۆن رایگه‌یاند: گفتوگۆی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆریای باكور ده‌ستپێكردو‌وه‌و هیواشی خواست كۆبو‌ونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئۆن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامی باشی لێبكه‌وێته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە90