سوریا؛ ئه‌مڕۆ لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شارۆچكه‌ی دوما ده‌ست پێده‌كات
به‌شار جه‌عفه‌ری: تیمێكی ئه‌منی نه‌ته‌وه یه‌كگرتو‌وه‌كان گه‌یشتنه دوما
بڕیاره ئه‌مرۆ تیمێكی سه‌ر به رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌شارۆچكه‌ی دوما له سوریا بكات. بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ش تیمێكی ئه‌منی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتو‌وه‌كان سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌شار جه‌عفه‌ری، نوێنه‌ری حكومه‌تی سوریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند: تیمێكی ئه‌منی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتو‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌ی دوما بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ئه‌منی ناوچه‌كه.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر باری ئه‌منی ناوچه‌كه سه‌قامگیر بێت، ئه‌وا تیمی سه‌ر به‌رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كرنی چه‌كی كیمیایی ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، كه بریتیه له لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌و شارۆچكه‌یه،حكومه‌تی سوریاش كارئاسانی ته‌واویان بۆ ده‌كات.
جه‌عفه‌ری وتیشی، تا ئێستا تیمه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌و نه‌كردوه‌و چاوه‌ڕوانی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتو‌وه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی كاره‌كانیان.
خوێندراوەتەوە94