ماكرۆن: ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ی كرایه سه‌ر سوریا ڕه‌وا بوو
ماكرۆن: چۆن ده‌كرێت ده‌سته‌وه‌ستان بین به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی خه‌ڵكی سوریا
ماكرۆن: چۆن ده‌كرێت ده‌سته‌وه‌ستان بین به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی خه‌ڵكی سوریا
ماكرۆن: هێرشه‌كان ئه‌و ئامانجانه‌ی پێكاوه كه‌په‌یوه‌ندیداره به‌چه‌كی كیمیایی
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داكۆكی له‌و هێرشه موشه‌كیه ده‌كات كه كرایه سه‌ر سوریا.
له‌وته‌یه‌كدا له‌نێو په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ماكرۆن وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه كه ده‌گیرێت له هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌دو به‌توڕه‌ییه‌وه وتی، چۆن ده‌كرێت جارێكی دیكه ده‌سته‌وه‌ستان بین به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی خه‌ڵكی سڤیلی سوریا به گازی كلۆر.
له‌ئێوه ده‌پرسم، ئه‌وانه هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه هه‌موو جارێك توڕه‌بون له‌بینینی وێنه‌ی ژنان و منداڵان كه به‌هۆی هێرشی گازی كلۆره‌وه كوژراون، ئایا جارێكی دیكه دانیشین و ده‌ستوه‌ستان بین؟
ئایا به قسه به‌رگریی له‌مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین: ماف بۆ ئێمه‌یه‌و بیروباوه‌ڕیش هه‌ر بۆ ئێمه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌واقیعدا ده‌گوزه‌رێت بۆ به‌رامبه‌ره‌كانمانه؟
نابێت، ئێمه له‌شه‌ڕداین له‌گه‌ڵ تیرۆریستان، به‌شار ئه‌سه‌د له‌شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی، پاریس و واشنتۆن و له‌نده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌رعیی و ڕه‌وا هه‌نگاویان ناو هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراوی په‌یوه‌ندیدار به چه‌كی كیمیایی، ئه‌وه‌ش به‌رگرییه له‌شه‌ره‌فی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیی.
خوێندراوەتەوە111