برۆكسل؛ ماكرۆن له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد
ماكرۆن: دیموكراسی باشترین ده‌رفه‌ته بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
ماكرۆن: دیموكراسی باشترین ده‌رفه‌ته بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌یه‌نێت، دیموكراسی باشترین ده‌رفه‌ته بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاراسته‌و شه‌پۆله نه‌ته‌وه‌ییه‌ی له‌ئه‌وروپا گه‌شه ده‌كات و زیاتر ده‌بێت.
له‌وتارێكی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ستراسبۆرگ، ماكرۆن وتی: نمونه‌ی دیموكراتیی ئه‌وروپا، ده‌گمه‌نه له‌جیهاندا، له‌كاتێكیشدا له‌نێو وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا جیاوازیی و دابه‌شبون هه‌یه، به‌ڵام پێویسته پارێزگاریی لێ بكرێت.
ئیمانوێل ماكرۆن وتیشی: بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆ سه‌پێنی و قۆرخكاریی، ناكرێت به قۆرخكاریی دیموكراسیی چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵكو چاره‌سه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسیدایه.
هاوكات ماكرۆن داوای له‌وڵاتانی ئه‌وروپا كرد به‌رگریی له‌بنه‌ماو به‌هاكانی ئازادی و دادوه‌ریی و فره‌یی بكه‌ن.
خوێندراوەتەوە474