سوریا: به‌رگری ئاسمانی چه‌ند موشه‌كێكیان له حه‌مس تێكشكاند‌ووه
سوریا: موشه‌كه‌كان فرۆكه‌خانه‌ی شوعیراتیان كردبۆوه ئامانج
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سوریا بڵاویكرده‌وه، به‌رگری ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی هێرشێكی نوێیان تێكشكاندوه‌و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند موشه‌كێكیان له ئاسمانی حه‌مس خستو‌وه‌ته خواره‌وه.
راگه‌یاندنی جه‌نگی سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، موشه‌كه‌كان بنكه‌ی ئاسمانی شوعه‌یراتیان له حه‌مس كردبوه‌وه ئامانج، حكومه‌تی دیمه‌شق رونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی هێرشه‌كه نه‌داوه.
پێشتر‌و له‌م مانگه‌دا چوار سه‌ربازی ئێران له بۆردومانێكدا بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی تی ڤۆڕ له حمس كوژران، سوریا‌و ئێران‌و روسیا، ئیسرائیلیان تۆمه‌تبار كرد به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، حكومه‌تی ته‌لئه‌بیب هێرشه‌كه‌ی نه‌پشتراستكرده‌وه نه ره‌تیكرده‌وه.
ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه له‌كاتێكدایه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا‌و فه‌ره‌نسا‌و به‌ریتانیا به 105 موشه‌ك 3 ئامانجیان له سوریا بۆردومان كرد، هێرشه‌كه‌یان كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
خوێندراوەتەوە126