ئه‌مریكا؛ تره‌مپ نایه‌وێت سزای نوێ به‌سه‌ر روسیادا بسه‌پێنێت
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی: تره‌مپ پێیوایه سزای نوێ په‌یوه‌ندیه‌كانی مۆسكۆ‌و واشنتۆن ئاڵۆزتر ده‌كات
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆناڵد تره‌مپ نایه‌وێت سزای نوێ به‌سه‌ر روسیادا بسه‌پێنێت، چونكه پێیوایه په‌یوه‌ندیه‌كانی واشنتۆن‌و مۆسكۆ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ئاڵۆزتر ده‌كات.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ نایه‌وێت سزای نوێ به‌سه‌ر روسیادا بسه‌پێنێت، ئه‌گه‌ر مۆسكۆ هێرشی نوێی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجام نه‌دات یان كارێكی ئیستفزازی نه‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تره‌مپ ترسی له‌وه هه‌یه كه سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر روسیادا له‌دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر رژێمی سوریا ئاسته‌نگ بۆ رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌مریكاو روسیا له‌بواری رووبه‌ڕووبو‌ونه‌وه‌ی توندره‌وی ئیسلامی‌و پاراستنی ئینته‌رنێت‌و چه‌ند پرسێكی تر دروست بكات.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "تره‌مپ هۆشداری داوه له ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتۆن‌و مۆسكۆ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار".
خوێندراوەتەوە103