تێریزا مه‌ی: هێرشكردنه سه‌ر سوریا له‌به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی به‌ریتانی بوو
تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیری به‌ڕیتانیا سوربوونی خۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دوپات كرده‌وه له هێرشه ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر سوریا.
تێریزا مه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه به پێویستی زانیوه به‌شداری بكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاو فه‌ڕه‌نسادا له هێرشه ئاسمانییه‌كاندا بۆ سه‌ر سوریا، له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی رژێمی ئه‌سه‌د.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كاندا هه‌نگاوی ناوه‌و دڵنیایه له‌وه‌ی رژێمی سوریا به‌رپرسه له هێرشه‌كه".
وتیشی، "به‌ته‌واوه‌تی ده‌زانم كه په‌رله‌مان به‌رپرسه له‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ مندا بكات له‌سه‌ر ئه‌م جۆره بڕیارانه، به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌تی من وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جۆره بڕیارانه بده‌م‌و ده‌شیده‌م".
مه‌ی ده‌شڵێت: "ئێمه ئه‌مه‌مان نه‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تره‌مپ داوای لێكردووین، به‌ڵكو لێدانی سوریا له به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانیی وڵاته‌كه‌ی بووه، نه‌ك ده‌ره‌نجامی فشاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووبێت".
خوێندراوەتەوە93