ئه‌مریكا له بودجه‌ی 2019 چه‌ك بۆ په‌یه‌ده ته‌رخان ده‌كات
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به به‌های 300 ملیۆن دۆلار چه‌ك بۆ په‌یه‌ده‌و ژماره‌یه‌ك له‌و گروپانه‌ی سوریا ته‌رخانده‌كات كه دژ به داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا _ پنتاگۆن له بودجه‌ی 2019دا داوای چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كات بۆ گروپێكی 60 بۆ 65 هه‌زار كه‌سی له سوریا كه په‌یه‌ده‌شیان له‌نێو دایه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، پنتاگۆن له بودجه‌ی به‌رگریدا كه له مانگی شوباتدا بۆ ساڵی دارایی 2019 پێشكه‌ش به كۆنگرێسی كردبوو، داوای پشتیوانی چه‌كی كردووه به‌بڕی 300 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و گرووپانه‌ی له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژ به داعش له سوریا هاریكاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
پنتاگۆن له‌و بودجه‌یه‌دا داوای 250 ملیۆن دۆلار بودجه‌ی پشتیوانی كردبوو بۆ ئه‌و گرووپانه به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی سنور بۆ ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ریا كه به سندوقی جه‌نگ ناسراوه، له‌وانه‌ش 30 هه‌زاریان له دۆڵی ناوه‌ڕاستی فورات كه شه‌ڕو پێكدادان تێیدا به‌رده‌وامه، 35هه‌زاریشیان ئاسایشی ناوخۆی ئه‌و ناوچانه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن كه له ده‌ست داعش رزگاركراون.
له كۆی ئه‌و 300 ملیۆن دۆلاره، زیاتر له 162 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكراوه بۆ چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی، ئۆتۆمبێل‌و پێداویستیه‌كانی دیكه‌و هه‌شت ملیۆن دۆلاریش بۆ پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان.
خوێندراوەتەوە147