به‌ریتانیا؛ له‌ساڵی 2014ه‌وه نزیكه‌ی 400 جار چه‌كی كیمیایی له سوریا به‌كارهێنراوه
نوێنه‌ری به‌ریتانیا، له رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی رایده‌گه‌یه‌نێت، له ساڵی 2014ه‌وه نزیكه‌ی 400 جار چه‌كی كیمیایی له سوریا به‌كارهێنراوه.
جۆن فۆگ رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان، له ساڵی 2014ه‌وه 390 جار چه‌كی كیمیایی له سوریا به‌كارهاتووه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی شكست بهێنێت له ئاشكراكردنی راستیه‌كان، ئه‌وا ژیانی هه‌زاران هاوڵاتی سوریا ده‌كه‌وێـته به‌ر مه‌ترسی دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی.
هاوكات،كینیس وارد، نوێنه‌ری ئه‌مریكا له رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند: مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه روسیا گۆڕانكاری له‌و به‌ڵگانه‌دا كردبێت كه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌شارۆچكه‌ی دوما ده‌ستكه‌وتوون.
خوێندراوەتەوە84