جیهان

توركیا: قه‌شه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ به‌تۆمه‌تی‌ تیرۆر و سیخوڕیی‌ دادگایی‌ ده‌كات

به‌تۆمه‌تی‌ سیخوڕیی‌ و په‌یوه‌ندیی‌ به‌تیرۆره‌وه‌، ئه‌مڕۆ دادگای‌ توركیا ده‌ستیكرد به‌دادگاییكردنی‌ قه‌شه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكی‌، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ واشنتۆن و ئه‌نكه‌ره‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.
 
ئه‌ندرۆ كریگ برۆنسۆن ئه‌و قه‌شه‌ ئه‌مریكیه‌ی‌ ویلایه‌تی‌ نۆرس كارۆلینایه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ توركیا مانگی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2016 ده‌ستگیریان كرد به‌تۆمه‌تی‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ په‌كه‌كه‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ خزمه‌تی‌ فه‌تحوڵا گوله‌ن. 


ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ به‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیه‌ ئه‌مریكیه‌دا ساغ ببێته‌وه‌, پێ ده‌چێت 35 ساڵ زیندانیی‌ بكرێت. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە153