كۆشكی سپی وه‌ڵامی لێدوانێكی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌داته‌وه
كۆشكی سپی: تره‌مپ ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات هێزه‌كان له‌سوریا بكێشێته‌وه
كۆشكی سپی: تره‌مپ ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات هێزه‌كان له‌سوریا بكێشێته‌وه
كۆشكی سپی ئه‌مریكا وه‌ڵامی لێدوانێكی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌داته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا بگه‌ڕێنه‌وه.
ساره سانده‌رز، وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌ركه‌كانی سوپای ئه‌مریكا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه.
هه‌روه‌ها وتیشی، هه‌ڵوێستی سه‌رۆك تره‌مپ روونه، ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات هێزه‌كان له‌سوریا بگه‌ڕێنه‌وه.
وته‌بێژی كۆشكی سپی راشیگه‌یاند, ئیداره‌ی ئه‌مریكا سوره له‌سه‌ر له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی رێكخراوی داعش و به‌رگرتن له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێشبینی ده‌كه‌ین هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانمان له‌ناوچه‌كه به‌رپرسیارێتیی زیاتری سه‌ربازیی و دارایی بگرنه ئه‌ستۆ بۆ پاراستنی ناوچه‌كه.
خوێندراوەتەوە687