جیهان

كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ داوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ ده‌كات له‌باره‌ی‌ سوریاوه‌

كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ده‌ستتێوه‌ردان له‌وڵاتانی‌ دیكه‌‌

كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ده‌ستتێوه‌ردان له‌وڵاتانی‌ دیكه‌


سه‌رانی‌ عه‌ره‌ب ئیدانه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیاییان كرد دژی‌ گه‌لی‌ سوریا, ئێرانیش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ ده‌ستتێوه‌ردان له‌كاروباری‌ ناوخۆی‌ وڵاتانی‌ دیكه‌دا. 


سه‌رانی‌ عه‌ره‌ب كۆتاییان به‌كاره‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ باڵای‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بیی‌ هێنا كه‌ له‌شاری‌ زه‌هرانی‌ سعودیه‌ به‌ڕێوه‌چوو, دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تییان كرد له‌باره‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌دژی‌ خه‌ڵكی‌ سوریا, به‌یاننامه‌كه‌ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیی‌ رێگه‌چاره‌ی‌ سیاسی‌ كرده‌وه‌  بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانی‌ ئه‌و وڵاته‌ كه‌ به‌هه‌زاران كه‌س بوه‌ته‌ قوربانیی‌. 


هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا سه‌رانی‌ عه‌ره‌ب داوای‌ توندكردنی‌ سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان ده‌كات  له‌ دژی‌ ئێران ‌و جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ تاران گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ له‌سوریاو یه‌مه‌ن بكشێنێته‌وه‌. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە171