جیهان

ماكرۆن: تره‌مپم رازییكرد به‌مانه‌وه‌ له‌سوریا

ماكرۆن: گورزوه‌شاندن له‌ئه‌سه‌د بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌بوو بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی‌

ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌یه‌نێت دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكای‌ ڕازییكردووه‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌سوریا بهێڵێته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژخایه‌ن. 


له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی‌ بی‌ ئێف ئێم ماكرۆن رایگه‌یاند، پلانی‌ تره‌مپ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر سوریا ته‌نها چه‌ند ئامانجێكی‌ دیاریكراو نه‌بوو، به‌ڵام ده‌ڵێت، ڕازییم كرد به‌وه‌ی‌ گورزه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ ته‌نها دامه‌زراوه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ بگرێته‌وه‌. 


راشیگه‌یاند، به‌ڵگه‌ هه‌بوو له‌سه‌ر به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌، هه‌ر بۆیه‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی‌ پێویسته‌ ئه‌و گورزه‌ سه‌ربازییه‌ له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د بوه‌شێنین، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ متمانه‌ی‌ بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌. 


سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ روسیا كه‌ پشتیوانیی‌ سیاسی‌ و سه‌ربازیی‌ رژێمی‌ ئه‌سه‌د ده‌كات، بوه‌ته‌ به‌شێك له‌كاره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ سوریا.
 
راشیگه‌یاند، به‌و هێرشه‌ سه‌ربازییه‌، ڕوسیامان له‌توركیا جیاكرده‌وه‌، چونكه‌ ئیدانه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیاییان كرد. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە268