هالی: ئهمڕۆ ئهمریكا سزاكانی سهر ڕوسیا ڕادهگهیهنێت
ئەو سزایانە ڕاستەوخۆ کاردەکەنە سەر ئەو کۆمپانیایانەی کە مامەڵە لەگەڵ ئەسەددا دەکەن
نیکی هالی، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگهیاند، ئەمریکا سزای نوێ ئامادە دەکات بۆ ڕوسیا بەهۆی ئەوەی بە بەردەوامی پشتیوانی لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا دەکات.
هالی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی بی ئێسی ئهمریكی ئهنجامیدا و وتی، ستیڤن منوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە سزاکان ڕادەگەیەنێت.
ههروهها وتیشی، ئەم سزایانە ڕاستەوخۆ کاردەکەنە سەر ئەو کۆمپانیایانەی کە مامەڵە لەگەڵ ئەسەددا دەکەن و پەیوەستن بە چەکی کیمیاییەوە.
نیکی هالی، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە چاوپێکەوتنێکی دیکەدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز سێ ئامانجی ئەمریکای دیاریکرد، لەوانەش گرەنتی ئەوەی جارێکی دیکە چەکی کیمیایی بە هیچ شێوەیەک لە سوریا بەکارنەیەتەوە کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بخاتە مەترسییەوە، ئامانجێکی دیکە شکستپێهێنانی ڕێکخراوی داعشە و هەروەها دانانی خاڵێکی چاودێری باشە بۆ چاودێریکردنی ئەو چالاکییانەی ئێران ئەنجامیان دەدات.
هەیڵی ئهوهشی وتووه، ئامانجی ئێمە گەڕاندنەوە هێزەکانی ئەمریکایە بۆ نیشتیمان، بەڵام هێزەکان ناکشێنینەوە تاوەکو ئەو شتانە ئەنجام نەدەین.
خوێندراوەتەوە130