ئه‌مریكا ورده‌كاری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سوریای ئاشكراكرد
پنتاگۆن: 105 موشه‌ك ئاڕاسته‌ی سوریا كراون
پنتاگۆن: سێ ئامانج بۆ هێرشه‌كه هه‌ڵبژێردراون
پنتاگۆن: هێرشه‌كه سه‌ركه‌توو بووه‌و ئامانجه‌كان پێكراون
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مریكا موشه‌كی جۆری JASSM به‌كارهێناوه كه له رادار شاراوه‌ن
ئه‌مریكا‌و فه‌ره‌نسا‌و به‌ریتانیا له هێرشه‌كه‌یاندا بۆ سه‌ر سوریا، به 105 موشه‌ك 3 شوێنیان كرد‌ووه‌ته ئامانج، كه شوێنی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی بوون.
جه‌نه‌رال كینس ماكینز، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ دانا وایت، وته‌بێژی پنتاگۆن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سوریایان ئاشكراكرد.
ماكینز وتی، له هێرشه‌كه‌دا ژێر ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا له ده‌ریای سور‌و كه‌نداوی به‌سره‌و ده‌یاری ناوه‌ڕاست، فرۆكه‌ی جۆری (بی داش بی یه‌ك)و هه‌روه‌ها كه‌شتیه‌كی جه‌نگی فه‌ره‌نسی‌و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی رافالی‌و میگراجی فه‌ره‌نسا‌و فرۆكه‌ی جه‌نگیه‌كانی تۆڕنادرۆ‌و تایفونی به‌ریتانی به‌شداریان كرد‌ووه.
له هێرشه‌كه‌دا 109 موشه‌ك به‌كارهێنراون، كه زۆرترینیان تۆماهۆك‌و ستاندۆفی بوون، بۆ یه‌كه‌مجاریش موشه‌كی جۆری JASSM به‌كارهێنراوه كه له رادار شاراوه‌یه.
ماكینز، باسی له‌وه‌كرد، سوریا 40 موشه‌كی به‌رگری هاویشتووه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه رێگری له موشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ن.
وته‌بێژی پنتاگۆنیش وتی، هێرشه‌كه به ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو بووه‌و گشت ئامانجه دیاریكراوه‌كان پێكراون.
خوێندراوەتەوە139