فه‌ره‌نسا هۆشداری ده‌دات له روودانی كاره‌ساتی مرۆیی له ئیدلب
جان ئیف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هۆشداریی ده‌دات له ئه‌گه‌ریی روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له پارێزگای ئیدلبی باكوری سوریا، كه له ژێر كۆنترۆڵی چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه.
لۆدریان له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی جۆرناڵ دو دیمانشی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند: به‌م دواییانه ئه‌و ناوچانه‌ی كه سوپای سوریا به هاوكاری روسیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه جیاجیاكانی سوریا كۆنترۆڵی كرد‌ووه‌ته‌وه، خه‌ڵكه‌كه‌ی‌و چه‌كداره‌كانی ئه‌و ناوچانه گوێزراونه‌ته‌وه بۆ ئیدلب، هه‌ر بۆیه له ئێستادا نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س تیایدا ده‌ژی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هۆشیاری ده‌دات له‌وه‌ی، پێ ده‌چێت ئامانجی داهاتووی سوپای سوریا ئه‌و ناوچه‌یه بێت.
وتیشی، پێویسته چاره‌نوسی ئه‌و پارێزگایه‌و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی تیایدا ده‌ژی له رێگه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی‌و چه‌ك داماڵینی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه، یه‌كلا بكرێته‌وه.
لۆدریان دوپاتیده‌كاته‌وه، فه‌ره‌نسا به به‌رده‌وام چاودێریی بارودۆخی باكوری سوریا ده‌كات.
خوێندراوەتەوە116