جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداریی ده‌داته سوریا
له چوارچێوه‌ی به‌شداریی له‌كۆبو‌ونه‌وه‌ی باڵای وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین، له لیمای پایته‌ختی پیرۆ، مایك پێنس رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر رژێمی سوریا هه‌وڵبدات جارێكی دیكه به چه‌كی كیمیایی هێرش بكات سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل، ئه‌وا ده‌بێت باجه‌كه‌ی بدات.
راشیگه‌یاند: ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رگرییكردن له ژن‌و منداڵ‌و خه‌ڵكی سڤیلی سوریا له به‌رامبه‌ر رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دو ئه‌وانه‌ی پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن.
خوێندراوەتەوە111