ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پڕۆژه بڕیارێكی روسیای له‌سه‌ر سوریا ره‌تكرده‌وه
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پڕۆژه بڕیارێكی روسیای بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا‌و فه‌ره‌نسا‌و به‌ریتانیای بۆ سه‌ر سوریا ره‌تكرده‌وه.
پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی روسیا له كۆبو‌ونه‌وه‌ی شه‌وی رابردوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا ره‌تكرایه‌وه، كه تێیدا داوایكردبوو ئه‌نجومه‌نه‌كه ئیدانه‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مریكا‌و فه‌ره‌نسا‌و به‌ریتانیا بكات بۆ سه‌ر سوریا.
فاسیلی نیپینزیا، نوێنه‌ری روسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هێرشه‌كه‌ی به دڕاندانه ناوبرد.
نیكی هایلی، نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریدایه سوریا، ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیای به‌كاربهێنێته‌وه جارێكی دیكه هێرشی موشه‌كی ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر.
به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه، ئه‌مریكا‌و به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نسا، 3 پێگه‌ی حكومه‌تی سوریایان بۆردومان كرد‌و هێرشه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
خوێندراوەتەوە86