ئه‌مریكا: هیچ موشه‌كێكمان له‌سوریا تێك نه‌شكێندراوه
فه‌ره‌نسا: ئه‌گه‌ر سوریا جارێكی تر هێڵی سور ببه‌زێنێت لێی ده‌ده‌ینه‌وه
روسیا: سیستمی به‌رگری خۆمان له سوریا به‌كارنه‌هێنا
روسیا: پێده‌چێت سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 300 راده‌ستی سوریا بكه‌ین
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ موشه‌كێكیان له‌سوریا تێكشكێندرابێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساش ده‌ڵێت دیمه‌شق جارێكی تر هێڵی سور ببه‌زێنێت لێی ده‌ده‌نه‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیاش ئاشكرای ده‌كات سیستمی به‌رگری وڵاته‌كه‌یان له سوریا به‌كارنه‌هێناوه..
دوای هێرشه‌كه‌ی واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر سوریا حكومه‌تی دیمه‌شق رایگه‌یاند به‌شێك له موشه‌كه‌كانی ئه‌مریكایان تێكشكاندوه و رێگه‌یان نه‌داوه ئامانجه‌كانیان بپێكن، له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پنتاگۆن ره‌تیكرده‌وه هیچ موشه‌كێكیان تێكشكێندرابێت و رایگه‌یاند به 100 موشه‌ك هێرشیان كردۆته سه‌ر سوریا و موشه‌كه‌كانیشیان ئامانجی خۆیان پێكاوه.
لای خۆیه‌وه جان ئیف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی و هاوپه‌یمانه‌كانی هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان نیه كه هێرشی زیاتر بكه‌نه سه‌ر سوریا به‌ڵام ئه‌گه‌ردیمه‌شق به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر به‌زاندنی هێڵی سور ئه‌وه جارێكی تر هێرشی ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر.
له به‌رامبه‌ردا سێرگی رودسكۆی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پرۆسه‌كان له ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای روسیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند سیستمی به‌رگری موشه‌كی وڵاته‌كه‌ی له سوریا له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی دابووه و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو به‌ڵام به‌كاریان نه‌هێناوه.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازیه‌ی روسیا ره‌تیكرده‌وه هیچ موشه‌كێكی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاَتی روسیا له سوریا هاتبێت كه هه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی حمێمیم و ته‌رتوس له‌خۆده‌گرێت.
سێرگی رودسكۆی وتیشی به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه مۆسكۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له راده‌ستكردنی سیستمێكی به‌رگری كاریگه‌ر به حكومه‌تی سوریا له‌وانه‌ش سیستمی به‌رگری ئێس 300.
ئێس 300 به‌یه‌كێك له سیستمه موشه‌كیه به‌رگریه كاریگه‌ره‌كان داده‌نرێت و بۆیه‌كه‌م جار ساڵی 1979 تاقیكراوه‌ته‌وه، و سیستمی به‌رگری و هێرشبه‌ریشه له‌یه‌ك كاتدا ، توانای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی موشه‌كی بالستی و موشه‌كی كروزی هه‌یه و راداری له‌سه‌ره و ده‌تواندرێت له دووری 40 كیلۆمه‌تره‌وه به‌كاربهێندرێت.
خوێندراوەتەوە119