توركیا: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د له جێگه‌ی خۆیدا بوو
عیراق: هێرشه‌كانی سه‌ر سوریا مه‌ترسیداره
حكومه‌تی عیراق گورزه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د, به مه‌ترسیدار وه‌سفده‌كات, توركیاش ڕایده‌گه‌یه‌نێت هێرشه‌كه له‌جێگه‌ی خۆیدا بوو.
دوای هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سوپای ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوه‌ندێكی سه‌ربازیی سوپای سوریا, ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق وێڕای هۆشداریی له‌و هێرشه, نیگه‌رانیی عیراقی پیشانداو به مه‌ترسیداری وه‌سفكردو رایگه‌یاند, كاریگه‌ریی و كاردانه‌وه‌ی خراپیی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامیی ناوچه‌كه.
هاوكات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئاشتیانه, داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵای وڵاتانی عه‌ره‌بیشی كرد له‌و باره‌یه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش رایگه‌یاند, ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه له‌جێگه‌ی خۆیدا بوه‌و ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیی ئارام كرد.
خوێندراوەتەوە95