جیهان

نەتەوەیەكگرتووەكان داوای هێوركردنەوەی دۆخی سوریا دەكات

ئەنتۆنیو گوتیرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای هێوركردنەوەی دۆخی سوریا دەكات ‌و داواش لە ئەمریكا، بەریتانیا و فەڕەنسا دەكات نەرمی بنوێنن.

گوتیرێس لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لە نزیكەوە ئاگاداری هێرشە ئاسمانییەكەی ئەمریكا و بەڕیتانیا و فەڕنسایە بۆ سەر سوریا، وتی: دەبێت لە بابەتی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، بەپێی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و یاسا نێودەوڵەتییەكان بجوڵێینەوە.

سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای لە وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشكرد لە دۆخێكی وا مەترسیداردا نەرمی بنوێنن و خۆیان لە هەر كردارێك بە دووربگرن كە ببێتە هۆی زیادبوونی گرژییەكان یاخود خراپتربوونی باری ژیانی خەڵكی سوریا.

بەهۆی پێشهاتەكانی سوریاوە، ئەنتۆنێو گوتیرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ سعودیە دواخست.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە108