جیهان

هێرشی هاوبەشی ئەمریكاو بەریتانیاو فەرەنسا بۆ سەر سوریا دەستیپێكرد


ئەمریكاو بەریتانیاو فەرەنسا  گورزێكی هاوبەشیان لە سوریا وەشاند
وەزیری بەرگری ئەمریكا: چەند پێگەیەكی چەكی كیمیایی كراونەتە ئامانج
بەرپرسانی ئەمریكا: زیاتر لە 100 موشەك ئاراستەی بنكە سەربازیەكانی سوریا كراون
ڕوسیا و ئێران ئیدانەی هێرشەكەی سوریا  دەكەن
ئێران: بەرپرسیارێتی لێكەوتەكانی ئەو هێرشە لە ئەستۆی ئەمریكاو هاوبەشەكانیەتی
توركیا: وەشاندنی گورزی سەربازی لەسوریا وەڵامدانەوەیەكی گونجاو بوو
توركیا: هیرشە هاوبەشەكەی ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی ویژدانی مرۆڤایەتی ئاسوودە كرد

ئەمریكا و بەریتانیاو فەرەنسا هێرشی سەربازیان بۆسەرسوریا دەستپێكردو وەزارەتی بەرگری ئەمریكاش ووردەكاری هێرشە كە ئاشكرا دەكات.

جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند، هێرشەكانیان بۆسەر سوریا لە كاتژمێر 2 بەرەبەیان بەكاتی لەندەن دەستیپێكردوەو  3 پێگەی تایبەت بە پرۆگرامی چەكی كیمیایی سەربە حكومەتی سوریای كردوەتە ئامانج و هێرشەكەش 50 خولەكی خایاندوە.

بەوتەی بەرپرسانی ئەمریكا، 100 بۆ120  موشەك ئاراستەی پێگە سەربازییەكانی سوریا كراوە.

 بەوتەی بەرپرسانی سەربازی ئەمریكا فرۆكە جەنگییەكانی فەرەنساو بەریتانیا و موشەكی  بی  وەنی ئەمریكی  و كەشتیەكی جەنگی ئەمریكا لە دەریای سورەوە بەشداریان لە هێرشەكە دا كردوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆتایی بە چاوەڕوانیەكانی جیهان هێناو بەرەبەیانی ئەمرۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە سوریا بەهاوبەشی لەگەڵ فەرنسا و بەریتانیا ڕایگەیاند و هێرشەكەشی وەك وەڵامێك لەبەرامبەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن رژێمی سوریاوە  ناوبرد.

لەگەڵ كۆتایی هاتنی قسەكانی ترەمپ هێرشی هاوبەشی ئەمریكا و بەریتانیا بۆ سوریا دەستی پێكرد، ئەمریكا بەكەشتی  جەنگی و فڕۆكە و موشەكی جۆری بی وەن  و تۆماهۆك و بەریتانیاش بە 4 فرۆكەی جۆری تۆرناد ۆ فەرەنساش بە فرۆكەی جۆری میراج بەشداریان تێدا كرد.

لەو هێرشە هاوبەشەدا لە نێوان 100 بۆ120 موشەك ئاراستەی ژماریەك پێگەی سەربازی  دامەزراوەی تایبەت بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی كراون

 ئەو پێگانەی كە لەهێرشەكە هاوبەشەكەدا كراونەتە ئامانج

 بارەگای  لیوای 105 گاردی كۆماری
 بنكەی بەرگری ئاسمانی جەبەل قاسیون لە دیمەشق
 فرۆكەخانەی  سەربازی مەززە
 فرۆكخانەی سەربازی زەمیر
سەنتەری توێژینەوەی بەرزە لە دیمەشق
 سەنتەری توێژینەوەی جمریا لە ریفی دیمەشق 
 بارەگای لیوای41 ی هێزە تایبەتیەكان
 چەند بنكەیەكی سەربازی لەناوچەی قەلمون لەریفی دیمەشق
 سەنتەرێكی توێژینەوە و بنكەیەكی سەربازی سوپای سوریا لە حومس

ئەو هێرشە هاوبەشە ی ئەمریكاو بەریتانیاو فەرنسا لەسەر ئاستی جیهان كاردانەوەی لێكەوتەوە  لەیەكەم كاردانەوەشدا بالیۆزی روسیا لە واشنتۆن  بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی خستە ئەستۆی  ئەومریكاو هاوبەشكانی و بەسوكایەتیكردنی بەڤلادیمێر پوتنی سەرۆكی وڵاتەكەی ناوی برد.

لەهەڵوێستێكی هاوشێوەشدا وەزارەتی درەوەی ئێران ئیدانەی هێرشەكەی كردو  بەرپرسیارێتی لێكەوتەكانی خستە ئەستۆی ئەمریكاو بەریتانیاو فەرەنسا .

هەرچەندە پێشتر توركیا لەگەڵ ئێران و ڕوسیا لەسەردۆسیەی سوریا هاوهەڵوێست بوون ، بەڵام هەڵویستی ئەمجارەی ئەنقەرە لەگەڵ هاوبەشەكانی تەواو  جیاوازبوو. 

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەبەیاننامەیەكدا ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكەی ئەمریكاو  بەریتانیاو فەرەنسای بەرامبەر رژێمی سوریا كاردانەوەی یەكی گونجاو ناوبردو رایگەیاند، ئەو هێرشە ویژدانی مرۆڤایەتی ئاسودەكرد.

هەرچەندە جیهان لە چاوەڕوانی ئەوەدابوون كەوەشاندنی گورزی سەربازی لەسوریا ماوەیەكی زۆر بخایەنێت، بەڵام هەر لەدوای هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا كۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەكەی راگەیاند، ئەوەش لەسەر ئەو بنەمایەی كەئامانجە دەستنیشانكراوەكان بەتەواوی پێكراون.




تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە955