نيویۆرك: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی سوریاوه ده‌ستیپێكرد
نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا: دوما چووه ریزی هه‌ڵه‌بجه‌وه
كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی سوریاوه له نيویۆرك ده‌ستیپێكرد.
له‌دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی دۆخی سوریا، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی فه‌ره‌نسا هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی دوما به‌كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌شوبهێنێت...
فرانسوا دیلاتر نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا له‌میانی وتارێكدا رایگه‌یاند دوما چووه ریزی هه‌ڵه‌بجه و خانشه‌یخون و ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر چه‌كی كیمیاییان تێدا به‌كارهێندراوه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی سوریا و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه.
نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا وتیشی: رژێمی سوریا به‌رده‌وام چه‌كی كیمیایی بۆ تۆقاندنی هاووڵاتیه‌كانی به‌كارده‌هێنێت‌و روسیایشی به‌وه‌تۆمه‌تبار كرد ڤیتۆ بۆ پاراستنی رژێمی سوریا به‌كارده‌هێنێت.
خوێندراوەتەوە706